‎كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لەعوسمان بایدەمیر كرد

  2020-02-20 14:00      146 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

‎دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی‌ شووبات، لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد.
‎لە دیدارەكەدا كە هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرەو د. دارا ڕەشید ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەی بوون گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كورد لە ناوچەكە و هەردوولا هاوڕابوون پێویستە كێشەی كورد بە ئاشتی و دیالۆگ چارەسەر بكرێ و مافە دەستووری و نەتەوەییەكانی كورد زامن بكرێ.
‎بەشێكی تری دیدارەكە باسكردن بوو لە پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هێزە سیاسییە كوردییەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گوتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەمیشە پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان هەبووەو بەردەوام دەبێ لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئەم پەیوەندییانە. 
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی گوتیشی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئەوەمان لێدەخوازێ كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بێ و بۆ ئەگەرو پێشهاتەكان خۆی ئامادە بكا.
‎لای خۆیەوە عوسمان بایدەمیر باسی لە ڕۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردو دووپاتی كردەوە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێزێكی گەورەو كاریگەری گۆڕەپانی سیاسییە لەعێراق و ناوچەكەو پێویستە ڕۆڵی زیاتری هەبێ لە ڕووداوەكاندا.
‎هەروەك بایدەمیر تیشكی خستە سەر هەڵوێستی كۆسرەت ڕەسول و ڕۆڵی لە خەباتی ڕزگاریخوازی كوردستان بەرزنرخاندو وەك سەركردەیەكی گەورە وەسفی كرد.

فۆتۆ هاوژین شەریف

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو