مسته‌فا هیجری‌ پیرۆزبایی‌ له‌ هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات

  2020-02-20 14:37      202 جار بینراوە        کۆمێنت
لاهور شێخ جه‌نگی‌‌و بافڵ تاڵه‌بانی‌ هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌

مسته‌فا هیجری‌ لێپرسراوی‌ گشتی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، له‌دوو  په‌یامی‌ جیاجیادا، وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ كردن له‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌‌و بافڵ تاڵه‌بانی‌ هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌، هیوای‌ خواستووه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌و حزبی‌ دیموكرات به‌ره‌وپێش بچن.
له‌و دوو په‌یامه‌دا كه‌ كۆپییان به‌ده‌ست PUKNOW گه‌یشتووه‌، لێپرسراوی‌ گشتی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، به‌ هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ڵێت:  پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م و هیوادارم له‌ریگه‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ گرنگه‌ی‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر شانتان، یارمه‌تیده‌رو شوێندانه‌ر بن له‌ به‌ره‌وپێش بردنی‌ دۆزی‌ كورد و ئاشتی‌‌و یه‌كڕیزی‌ له‌ باشوورو هه‌موو به‌شه‌كانی‌ كوردستاندا.
له‌كۆتایی‌ په‌یامه‌كانیشیدا، مسته‌فای‌ هیجری‌ ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانین كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ حزبی‌ دیموكرات و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌م قۆناخه‌ نوێیه‌دا به‌سه‌ركردایه‌تی‌ به‌ڕێزتان له‌ كه‌شێكی‌ دۆستانه‌دا به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو