كورد سێ‌ وه‌زاره‌تی‌ له‌ كابینه‌كه‌ی‌ عه‌لاوی‌ ده‌بێت

  2020-02-20 15:22      410 جار بینراوە        کۆمێنت
كورد سێ وەزارەت وەردەگرێتەوە

ئه‌ندامێكی‌ كوردی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا، كورد سێ وەزارەت وەردەگرێتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی‌ شووبات، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رێبوار تەها، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، رایگەیاند: لە کابینەی نوێی عێراق کورد سێ وەزارەت وەردەگرێتەوە، بەڵام پێویستە وەزیرەکان وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها وتی‌: "بەلای ئێمەوە نوێنەرایەتی كردنی ھەرێمی كوردستان گرنگە نەك پۆست، ئێمە رێزمان بۆ بۆچوونەكان ھەیە، بەڵام نوێنەرایەتی كردن لە عێراق بە كەسانی سەربەخۆ ناكرێت، لە دەستووری عێراق".
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: مامەڵەكردن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان تایبەتمەندی خۆی ھەیە و ناكرێت وەك ناوەڕاست و خواروی عێراق بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو