ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌

  2020-02-20 16:18      358 جار بینراوە        کۆمێنت
دواین پێشهاته‌كانیان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق خسته‌ڕوو

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی‌ شووبات، راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا، هاتووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ئه‌و وه‌فده‌ی یه‌كێتیی كه‌ سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، دواین پێشهاته‌كانیان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق خسته‌ڕوو.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20-2-2020 له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌رده‌وام بوو، دوای ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كرا.

1- سه‌ره‌تا وه‌فدی یه‌كێتیی كه‌ سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، دواین پێشهاته‌كانیان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق خسته‌ڕوو.
2- دۆخی كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و تاوانی شه‌هیدكردنی چوار گه‌نجی كورد له‌ گوندی چه‌خماخه‌ی قه‌زای دوبز و لێكۆڵینه‌وه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ی له‌م ناوچانه‌ هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌، خرایه‌ به‌رباس.
3- باس له‌و دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ كرا كه‌ له‌ سنوری هه‌ولێر روویداوه‌ كه‌ دیارده‌ی قێزه‌ونن و ده‌بێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ حكومه‌ت چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه‌ و رێگری بكه‌ن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه‌.
4- له‌ به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ته‌واو له‌باره‌ی پڕۆگرامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی چواره‌م كرا و سه‌رنج و تێبینی زۆر خرایه‌ڕوو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی وه‌ك به‌رنامه‌ی كاری رێكخراوه‌یی و ستراتیجی یه‌كێتیی تاوه‌كو كۆنگره‌ی پێنجه‌م.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو