ئەنگێلا مێركڵ پشتگیری خۆی لەهێرشە سەربازییەكانی سەر سوریا دەربڕی

  2018-04-14 21:14      116 جار بینراوە        کۆمێنت
هێرشە موشەکییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا

دوای هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمرۆی ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنساو لەچوارچێوەی كاردانەوە نێودەوڵەتییەكاندا حكومەتی ئەڵمانیا پشتگیری خۆی بۆ ئەو هێرشە سەربازیانەی سەر سوریا دەربڕی.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 14ی نیسانی 2018 لەبەرلینی پایتەختەوە ئەنگێلا مێركڵی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند بۆپشتگیری لەقەدەغەكردنی نێودەوڵەتی و پاراستنی ئەو ئەركانەو ڕێگری لەبەكارهێنانی چەكی كیمیایی لێدانی سەربازی وەك هۆشداریەكیش لەبەرامبەر پێشێلكاریەكاندا پەیامێكی گرنگ و پێویست بوو.
 مێركڵ وتیشی: ئێمە پشتگیری لەهاوپەیمانە ئەمریكی و بەریتانی و فەرەنسییەكانمان دەكەین ئەوان وەك ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش ئەو بەرپرسیارێتیەیان كەوتۆتە سەر سەرشان.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
س: كەناڵی فەرمی دوویZDF  ی ئەلمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو