ئەڵمانیا.. دیاردەی تووندو تیژی بەرامبەر بە پەنابەران

  2018-04-14 21:30      570 جار بینراوە        کۆمێنت
تووندو تیژی بەرامبەر بە پەنابەران

 دیاردەی پەلاماردانی پەنابەران و هەندێكجاریش كەمپەكانی پەنابەران جێی نیگەرانیەو دەزگا پەیوەندیدارەكانی ئەڵمانیای سەرقاڵ كردوەو ئەمەش وایكرد هەفتەی ڕابردوو لەهەنگاوێكی بێ وێنەدا وەزارەتی دادی حكومەتی ئەڵمانیا لەسەر ئاستی ئەڵمانیا دادگایەكی تایبەت بەدژایەتیكردنی پێكەوە ژیانی پێكهێنا سەبارەت بەو توندوتیژیانەی كەبەرامبەر بەپەنابەران ئەنجامدەدرێ.
لەچەند رۆژی ڕابردوودا كچێكی عیراقی تەمەن 13 ساڵ لەناوچەی"مورس"ی ئەڵمانیا درایە بەرچەقۆو لەئێستادا ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرەو نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجامدراوە ئەوەی كارەكەشی ئەنجامداوە ڕایكردوەو لە ئێستادا پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كردۆتەوە.
ڕۆژنامەی فرانكفۆرتەر ئەلگماینە دوێنێ هەینی  13ی نیسانی 2018 بڵاویكردەوە پۆلیسێكی ئەڵمانی لەشاری فیولدای هەرێمی هێسن لەكاتێكدا كەپەنابەرێكی ئەفغانی تەمەن 19ساڵ بەدار هێرش دەكاتە سەر شۆفێرێك پۆلیسی ئەو شارە پەنابەرە ئەفغانیەكە دەداتە بەر فیشەك و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی.
 سەبارەت بەم ڕووداوە وتەبێژی داواكاری گشتی لەشاری فوڵدا ڕایگەیاند ڕووداوەكە لە نزیك كەمپێكی پەنابەران بووە كە قوربانیەكەش لەو كەمپەدا ژیاوەو ڕووداوەكەش وردەكاریەكانی ڕوون نەبۆتەوەو هیچ ئاماژەیەكیش نیە وەك وتەبێژەكە دەڵێ هۆكارێكی سیاسی لەپشتەوە بێت، روونیشیكردۆتەوە ئەو ئەفغانیە هەمانكات نانەوایەكی بەسەختی بریندار كردوە كاتێك پۆلیس دەچێتە سەر ڕووداوەكە ئەفغانیەكە پەلاماری پۆلیس ئەدات ئەمەش وایكردوە پۆلیسەكان ناچاربن تەقەی لێ بكەن كە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی..
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە پۆلیسی ئەڵمانیا لە 2017 دا لەكۆی ئەو ڕووداوانە پێنج جار چەكیان بەكارهێناوە كە بۆتە هۆی كوشتنی دووكەس.
شایانی باسە لەكانونی یەكەمی 2017 دا لەشاری "تیمبلین"ی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا هێرشیكردە سەر پەنابەرێكی سوری و بەچەقۆ بەسەختی برینداریكردوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس هێرش بەرەكە بەمەبەستی كوشتن پەلاماری ئەو پەنابەرەی داوەو داواكاری گشتیش هۆكارەكەی گەڕاندۆتەوە بۆ كێشەی دەرونی و عەقڵی هێرش بەرەكە.
دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی بارگاوی بەزانیاریەكانی رۆژنامەی "میركشە ئەلگماینە" كەزانیاریەكانی داواكاری گشتی و پۆلیسی شارەكەی بڵاوكردۆتەوە  نووسیویەتی تاوانبارەكە دەستگیركراوە، لەكانونی دووەمی2017داو لەكەمپێكی پەنابەرانی بامبێرگی ئەڵمانیاشدا لاشەی گەنجێكی سوری تەمەن 26 ساڵ دۆزرایەوەو  بەلەشیەوە شوێنەواری لێدان و ئەشكەنجەی پێوە بووە لاشەی ئەم قوربانیەش بەرپرسی كەمپەكە لەو شارەدا پێی زانیوەو پۆلیسی لێ ئاگادار كردوەو لیكۆڵینەوەكانیش بۆ ئاشكراكردنی ئەو تاوانە بەردەوامە.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا



بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو