سەرۆك كۆماری عیراق گەیشتە سعودیە

  2018-04-14 21:53      120 جار بینراوە        کۆمێنت
فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق

بەمەبەستی بەشداریكردن لەلوتكەی عەرەبی، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە وڵاتی سعودیە.
ئێوارەی ئەمڕۆ 14-4-2018، د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق بەسەرۆكایەتی وەفدێكی رەسمی گەیشتە وڵاتی سعودیەو بڕیارە لەو سەردانەدا سەرۆك كۆمار بەشداری كۆبوونەوەی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بكات، كە بڕیارە سبەینێ لە سعودیە بەڕێوەبچێت.
كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی بەبەشداریی سەرۆك و شاكانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت و هەروەك لەكارنامەی كۆبوونەوەكەشدا هاتووە، بڕیارە پرسی فەڵەستین و قودس و قەیرانەكانی سوریاو لیبیاو یەمەن و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.



بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو