ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژەكەی روسیای رەتكردەوە

  2018-04-14 23:28      111 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەنجومەنی ئاسایش

ئەنجومەنی ئاسایش پرۆژەیەكی روسیای لەبارەی ئیدانەكردنی هێرشكردنە سەر سوریا لەلایەن ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیاوە رەتكردەوە.
ئەمشەو 14-4-2018، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە كۆبوونەوەی لە بارەی رەوشی سوریا، رەشنوسی پڕۆژەیەكی روسیای لەبارەی سوریا رەتكردەوە، كە بریتی بوو لەئیدانەی هێرشەكەی ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنسا و بە پێشێلكاری یاسا نێودەوڵەتییەكان ناویدەبات.
 لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا پڕۆژەكە دەنگی تەواوی نەهێناوە شكستی خوارد، بەوەی تەنیا 3 وڵات دەنگیان بەپڕۆژەكەدا، لەبەرامبەردا 8 وڵات رەتیانكردەوە، ئەمە لەكاتێكدا هەر بڕیارێك پێویستی بە 9 دەنگ هەیە بۆ جێبەجێكردن بەبێ بەكارهێنانی ڤیتۆ لەلایەن ئەندامانی هەمیشەییەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو