لەسەر دیوارەكانی ئەڵمانیا لەدژی ئەردۆگان دروشم دەنووسرێ و توركیاش نیگەرانە

  2018-04-14 23:35      26 جار بینراوە        کۆمێنت
نووسینی سەر دیوارەکان

لەنامەیەكدا بۆ بەرپرسانی شاری"لیڤەركۆزن"ی ئەڵمانیا كونسوڵیەتی گشتی توركیا لەو شارەدا ناڕەزایی وڵاتەكەی بەرامبەر بەو دروشم و بێ ڕێزیانەی سەبارەت بەئەردۆگان كە لەسەر دیوارەكانی ئەو شارە نوسراوە دەربڕێ و داوایكردوە هەرچی زوترە بیسڕنەوەو لێپرسینەوەش لەگەل ئەنجامدەرانی بكرێت.
لەنامەكەدا جێگری كونسوڵی گشتی توركیا ناڕەزایی بەرامبەر بەبێ ڕێزی و ئەو سوكایەتیە دەردەبڕێ كە بەرامبەر بەسەرۆكی وڵاتەكەیان كراوە.
بەپێی یاسای ئەڵمانیا نووسین لەسەر دیوار سزای لەسەرەو ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی دادگا دەبنەوە ئەگەرچی دروشمی نازیەكان هەمیشە لەسەر دیوارەكان دەبینرێ، بەڵام لەهیچ شارێكدا ناتوانرێ یەكسەر ئەو نوسینانە بكوژێندرێتەوە وەك بەرپرسان دەڵێن، چونكە دەزگایەكی پەیوەندیدارنیە كەپابەند بێت بە كوژانەوەی ئەو جۆرە شتانە.
سەبارەت بەكێشەی لەو جۆرە داواكاری گشتی كۆڵن "ئولف یولون" دەڵێ ئەگەر ئەنجامدەرەكە دەستنیشان نەكرا ئەو لایەنەی كەنیگەرانە بەو نووسینانە دەبێ خۆی بەكوژاندنەوەی هەستێ و ئەركی تێچونیشی بگرێتە ئەستۆ، پێشیوایە نووسین لەسەر دیوار بەتاوانی سوكایەتی ئەژمار دەكرێ و  سەرۆكی پۆلیسی شارەكەش ئاماژەی بەوە داوە تەنانەت وتارەكانی پارتی كریكارانی كوردستانیش بەتەنیا بەس نیە بەچاوپۆشین لەوەی ئەم حزبە قەدەغەكراویشە، چونكە ئەوان دەزانن بەپێی دەستور سەرپێچیە، هەر ئەوەش وایكرد كە لەم دواییەدا ڕێگری بكرێ لەخۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەشاری كۆڵن.
هەر سەبارەت بەم كێشەیە وەزیری ناوخۆی هەرێمەكە"‌هیربەرت ریول" ڕۆژی چوارشەممەی پێشوو لەیەكەمین كاردانەوەدا زۆر بەتوڕەیی وەك بەشێك لەئارستەی سیاسی ئەڵمانی دەریبڕی و وتی"دەست تێوەردانی وڵاتانی بیانی و كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەسەڵاتی ئەڵمانی قبووڵكراونیە، پشتڕاستیشیكردەوە شاری لیڤەركوزن نامەیەكی  لەو جۆرەی پێگەیشتوە، بەڵام نەبۆتە كێشەیەكی گشتی و بایەخی پێنەدراوە.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
لەمیدیاكانی ئەڵمانیاوە




بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو