به‌رنامه‌و دروشمه‌كانی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانی عیراق
2018-04-15 12:17     155 جار بینراوە      کۆمێنت
ڕێبازی مام جلال سایه‌ی هیواكانه
دروشم و به‌رنامه‌ی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره 162 بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق
- به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئایینده‌مان مافێكی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمهڵایهتیمانه.
- ده‌نگدانت.. به یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و ڕێبازه‌كه‌ی بۆ كوردستانێك كه داهاتووی له ده‌ستی خۆیدا بێت.
- بهدهنگدانت.. پارێزگاری له داهاتووی كوردستان ده‌كه‌یت.
- دادپه‌روه‌ری به كه‌سانی لاواز نایه‌ته دی.
- ڕێبازی مام جلال سایه‌ی هیواكانه.
- ماده‌ی ١٤٠ ستراتیژی كوردایه‌تیه.
- داهاتوومان له عێراقدا ده‌وێت كه دیموكراسی و مافی چاره‌نوسمان بپارێژێ.
- كوردستانیه‌كی عێراقی و عێراقییه‌كی كوردستانین.
- داهاتوویه‌كی به‌هێز له پێناو مافی چاره‌ی خۆنوسین.
- بهدهنگدانت.. یه‌كێتییه‌كی به‌هێز له عێراق دروست ده‌بێت، بۆ به‌رگریكردن له دیموكراسی.
- پێشێلكردنی ماده‌ی ١٤٠ دژایه‌تی رای گشتیه
- ده‌نگدانت به‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گه‌مارۆی ئابووری به‌غدا ده‌ڕوخێنێت _ فێربوون له ڕابردووه‌وه بۆ بنیاتنانی داهاتوویه‌كی باشتر و گه‌شتره
- ره‌خنه له‌هه‌ڵه‌كانی رابردوومان، مه‌رجی چاره‌سه‌ریانه له‌داهاتودا
- ده‌وڵه‌تی تایفه‌گه‌ری، دژایه‌تی ژنانه
- به‌بێ كۆنتڕۆڵكردنی داهاتوومان ئازادی ژنان مه‌حاڵه
- به‌چاودێریكردنی بازاڕ ژیانێكی باشتر بۆ خه‌ڵكی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین
- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالكراوان ئه‌ركمانه.
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژادنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره162
پێشه‌كی:
دامه‌زراندنی سیستمی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌ری خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و حزبه‌كانی تره ، كه به شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداربوون له‌روخاندنی رژێمی پێشوو و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ربنه‌مای دیموكراسی ده‌ستوریی .
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕابه‌ری (مام جه‌لال) رۆڵێكی گرنگ و میحوه‌ری له پرۆسه‌ی گۆڕان به‌ره‌و دیموكراسی و داڕشتنی بنه‌ما ده‌ستوریه‌كانی فره‌یی سیاسی و فیدڕاڵیزم و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كاندا بینیوه.
هه‌موو ده‌زانین ، كه‌ئه‌مڕۆ عێراق و ناوچه‌كه له ره‌وشێكی هه‌ستیاردایه ، بۆیه بوونی تیمێكی به‌هێزی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌پێویست ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به‌شدارییه‌كه‌ی كاراتر بكات لهدهربازكردنی عێراق لهتهنگهژه سیاسیه‌كانی ، تابگهرێتهوه بۆ بنه‌ماكانی ده‌ستور و ته‌وافقی سیاسیی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه . چونكه تائه‌مرۆ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی رێزی له‌پایه و پێگه و له ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م نهگرنووه و هاوكات بێ‌باك بووه له‌جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (140) ی ده‌ستوور ، كه ئه‌ركێكی ده‌ستوری و نیشتیمانی و ئه‌خلاقی حكومه‌تی ناوه‌ندییه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نداریه‌تی له‌ئه‌ركه مێژووییه‌كانی سه‌رشانی ده‌كات كه‌ئه‌مرۆ وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی به‌شداره له‌بنیادنانی عێراقی فیدرالی فره‌یی ، چه‌سپاندنی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ق و رۆحی ده‌ستوری په‌سه‌ند كراوی ساڵی2005 داهاتووه ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌كۆمه‌ڵێك یاسا دامه‌زراوه‌ی فیدراڵی هه‌یه ، كه‌تائه‌م رۆ نهدهرچوون و نهكاریشیان پێكراوه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی (ژووری دووه‌می په‌رله‌مان ) ، كه هاوسه‌نگی نێوان زۆرینه‌و كه‌مینه دیاری ده‌كات . ئه‌مه‌ش به‌رای ئێمه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ، كهلهتاقیكردنهوه دیموكراسییه‌كه‌ی ئێستای عێراقدا نه‌هاتۆته‌دی . دیاره باشترین رێگه‌ش بۆ زامنكردنی داهاتوویه‌كی گه‌شتر بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ، بوونی تیمێكی به‌هێزی كوردستانییه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا و هاوكات ئه‌زموونی عێراقی نوێش ئه‌وه‌ی خستۆته روو ، كه به‌بوونی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لهلێپرسراوێتیه باڵاكاندا ، ده‌بێته زامنكردنی ئه‌ومافه بۆكۆمهڵانی خه‌ڵكی كوردستان .
بۆیه بنیادنانی عێراقێكی دیموكراسی و فره‌یی و فیدراڵی و ته‌وافقی هه‌ر وه‌ك له‌ده‌ستووردا هاتووه ، ئامانجێكی پیرۆزه و له‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌كانه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه هه‌وڵی به‌دی هێنانی بده‌ن و له‌ورێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی و مه‌زهه‌بییه‌كان بكرێت ، تابه‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م مافی ده‌ستوری و دیموكراسیه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌كانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان پراكتیزه بكرێت .
بۆ به‌دیهێنانی ئهوئامانجانهش داوامان له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، كه ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ژماره 162 ، كه ئه‌مه به‌رنامه و په‌یامی ئهولیستهیه.
یه‌كه‌م/ دۆزه سیاسی و ستراتیژیه‌كان:
1-چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی سیستمی فیدڕاڵی و فره‌یی و گه‌رانه‌وه بۆ دیموكراسی ته‌وافقی بۆ به‌دیهێنانی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه ، له دروستكردنی بڕیار له‌نێوان پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌لی وڵات‌دا.
2-رێزگرتن وپابه‌ند بوون به‌ده‌ستوره‌وه ، وه‌ك به‌رزترین قه‌واڵه‌ی سیاسی ده‌نگ بۆ دراو ، به‌پێی ئهوبنهمایانهی ، كه سیستمی حكومرانی نوێی له‌عێراقدا له‌سه‌ر دامه‌زراوه .
3-به‌هێزكردنی رۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی یاسادانان و چاودێریی به‌جۆرێك ، كه بتوانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له‌ده‌ستوردا جێبه‌جێبكات. له‌وانه‌ش بنیادنانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و چه‌سپاندنی دیموكراسی به‌تایبه‌تیش ئه‌و مافانه‌ی ، كه په‌یوه‌ستن به مافه ده‌ستوریه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌وه.
4- چه‌سپاندنی له‌سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و ته‌واوكردن و بیناكردنی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه (دادگای فیدڕاڵی باڵا‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باڵا).
5-پته‌وكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و پاراستنی له‌هه‌ر پێشێلكاریه‌ك.
6-چركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م توانا و ته‌قه‌لاكان ، بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌ستوری له ماوه‌ی ئه‌م 4 ساڵای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا .
7-پته‌وكردنی یه‌كگرتوویی زیاتری ریزی هێزه كوردستانیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی كه روبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه ، به‌پێی بهرنامهیهیهكی یه‌كگرتوو ، كه هه‌موولایه‌نه‌كان له‌سه‌ری كۆك بن.
8-داكۆكی كردن له‌مافه ده‌ستوریه‌كانی گه‌لی كوردستان ، له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و ودامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی تر.
9-نوێنه‌رایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له حكومه‌تدا پێویسته ، بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌لی كوردستان و نواندنی رۆڵی كاریگه‌رانه‌ی له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا .
دووه‌م/ دۆسیه‌ی ئاسایش:
1-به‌گژداچوونه‌ی تیرۆر‌و وه‌ستان به‌رامبه‌ر هه‌ركارێكی تیرۆرستی و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕاوه‌كان ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و دامودهزگائهمنی و سه‌ربازییه عێراقیانه‌ی ، كه ئهوئهركهیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ . بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌وڵاتدا.
2-ده‌ركردنی یاسای (رێكخستن و ته‌یاركردن و چه‌كداركردن و موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه) به‌جۆرێك ، كه هاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ سوپای عیراقدا.
3-وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م ئیستیحقاقه داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له‌یاسای موازه‌نه‌ی ساڵه‌كانی (2007 - 2018)داهاتووه له بودجه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی.
4-دوورخستنه‌وه‌ی هێزه ناده‌ستورییه تاك پێكهاته‌كان له ناوچه كوردستانییه دابڕاوه‌كاندا و راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌م ناوچانه به هێزی هاوبه‌شی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاساییش و پۆلیسی فیدراڵی ، بۆئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ ته‌شكیلاتێكی سه‌ربازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوردا نه‌كرێت.
5-سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاساییش ، كه‌له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كاندا ئه‌ركی پاراستنی ناوچه كوردستانیه دابڕاوه‌كانیان پێ سپێردراوه.
6-دووركه‌وتنه‌وه له به میلیشیا كردنی كۆمهلگاو تێوه‌گلاندنی سوپا له ململانێ سیاسییه‌كاندا.بۆئه‌مه‌ش پێویسته دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی بكرێت به دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن عه‌قیده‌ی نیشتمانیی و فیدراڵی بێت و ته‌رخان بێت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق ده‌ستوری و فیدراڵی و به‌كارنه‌هێنرێت بۆ ململانێ ناوخۆییه‌كان ،تانه‌بێته ئامرازێك بۆسه‌ركوتكردنی گه‌ل له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی حزبێك یان كه‌سێكی دیاریكراو.
7- كاركردن بۆبه‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منیه فیدراڵیهكاندا .
سێهه‌م/ دۆسیه‌ی ئیدری وئابووری:
1-داكۆكی كردن له پشكی هه‌رێم و ناوچه كوردستانیه دابڕاوه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی‌دا.
2-سپاردنی ده‌سه‌ڵاتی كارگێری و دارایی زیاتر به هه‌رێم و پارێزگاكان، به بواری سه‌رفكردنی دارایی موازه‌نه و گرتنه‌به‌ری سیستمێكی عادیلانه بۆ دابه‌شكردنی موازه‌نه به‌پێی ده‌ستور ، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و زیانانه‌ی، كه له‌سایه‌ی (ڕژێمی پێشوی داعش)ه‌وه به‌ر كوردستان كه‌وتووه.
3-دابینكردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی ساڵانه‌ی فیدراڵیدا ، به‌چه‌شنێ كهپێداویستییه ماددیه‌كانی هه‌رێم دابین بكات.
4-قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی موازه‌نه وه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌كی فشاری سیاسی دژ به‌هه‌رێم و سزادانی گه‌لی كوردستان ، به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم.
5-ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك ، كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوریی ته‌واو به‌هه‌رێم بدات له‌بواری نه‌وت و وزه‌دا و داهاته‌كانی له‌خزمه‌تی گه‌لی كوردستاندا بێت.
6-چاودێری داهاته‌كانی فیدڕاڵی بكرێت به‌جۆرێك ، كه زه‌مانه‌تی دابه‌شكردنی عادیلانه‌ی سامان له‌نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بكات.
چواره‌م/ ته‌ندروستی و ژینگه
1-زه‌مانه‌تی ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان بكرێت ،له‌ناردنی ئامێر‌و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌كانی له حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه بۆ حكومه‌تی كوردستان.
2-چاككردنی سیستمی ته‌ندروستی له‌عیراق و گرنگی دان به رۆشنبیری ته‌ندروستی.
3- زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان حومكهتی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم ، بۆگرینگیدان به ژینگه و دروستكردنی روبه‌ره سه‌وزه فراوانه‌كان و به‌رگرتن له پرۆسه‌ی به‌بیابان بوون.
4-كاراكردنی رۆڵی چاودێریی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن ده‌زگای پێوانه‌كان و كۆنتڕۆڵی جۆریی (النوعیه) له‌سه‌ر ئه‌وده‌رمانانه‌ی ، كه له‌ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن یان هاورده‌ده‌كرێن بۆ عیراق و كوردستان.
پێنجه‌م/ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا:
1-به‌پراكتیك كردنی زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی فه‌رمی له‌هه‌موو زانكۆ و كۆلێژه‌كانی عیراقدا.
2-فه‌راهه‌م كردنی كورسی خوێندن و نێردراوه‌كان بۆ كۆلێژ و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق ، بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا.
3-چاككردنی سیستمی په‌روه‌رده‌یی و خوێندن له عیراق و گرتنه‌به‌ری فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی نوێ ، كه ببێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی گیانی لێبورده‌یی و چه‌سپاندنی به‌هاكانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان پێكهاته ته‌كنیكی و ئاینیه‌كان له‌عێراقدا .
4-گرنگیدان به خوێندنی باڵا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له‌عیراقی فیدراڵ‌دا.
5- گرینگی‌دان به‌خوێندن به‌زمانی كوردیی له‌قوتابخانه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌راست و خوارو ، به‌تایبه‌تی له شاری (به‌غداد)ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ‌دا.
شه‌شه‌م/ گه‌شه‌پێدانی گه‌نجان و لاوان.
1-كاركردن بۆ دابه‌زاندنی ته‌مه‌نی كاندید بوون بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له (30)ساڵه‌وه بۆ (25) ساڵ.
2-كاركردنی لێبڕاوانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زه‌مانه‌تی به‌شداری گه‌نجان، له دروستكردنی بریاری سیاسی و نوێنه‌رایه‌تییان له نێوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا.
3-كاراكردنی سیستمی پشگیری كردنی گه‌نجان له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆیان.
4-هاریكاری گه‌نجانی هه‌ڵكه‌وتوو داهێنه‌ر به پێشخستنی توانا‌و لێهاتوویی ده‌ست ڕه‌نگینیان.
5-پێش خستنی دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كانی چالاكی گه‌نجان و كردنه‌وه‌ی خولی فێربوون و پیشه‌یی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكی گه‌نجان.
6-ڕه‌خساندنی هه‌لی دامه‌رزاندن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زاروه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
حه‌وته‌م/پرسی ژن:
1-ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پێشخستنی واقیعی ژن و پاراستنی مافه‌كانیان، له‌هه‌ر جۆرهپیشێل كارییه‌ك.
2-به‌شداریی ژن له هه‌موو جومگه‌و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت( سیاسی ، ئابوری ، كارگێڕی ،كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی...هتد).
3-فه‌راهه‌م كردنی زه‌مینه‌ی شیاو بۆ ژنان و كاراكردنی ڕۆڵیان له كاركردن ، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاواندا
4- دابین كردنی موچه‌و یارمه‌تی دارایی بۆ ژنان له‌كاتی له‌ده‌ستدانی بهخێوكهردا ، یان به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
هه‌شته‌م/ بواری ئه‌ده‌بی وهونه‌ری:
1.پشتگیری كردنی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌له‌كانی پێشبڕكێی عادیلانه بۆیان، بۆ پێشكه‌شكردنی چالاكیه ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشنبیریه‌كان.
2.ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شی گونجاو و ئازادیی و سه‌ربه‌ستی ته‌واو، له‌بواری چاپه‌مه‌نی بڵاوكردنه‌وه‌دا .
3.بایه‌خدان به‌فه‌رهه‌نگ و كلتوری كوردی ، له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا ره‌سمیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ‌دا.
4. هاوتاكردنی چڤات و ئه‌و ڕێكخراوه پیشهیهیی و دیموكراسیانه‌ی ، كه له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه هاوپیشه‌كانیان له حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ‌دا.
نۆهه‌م/ شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان:
• شه‌هیده‌كان سیمبوڵی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانن . بۆیه پابه‌ند كردنی حكومه‌تی فیدراڵی به‌بریاره‌كانی دادگای باڵایی تاوانه‌كان به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی شه‌هید و ئه‌نفال له‌رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه ، به‌ئه‌ركی نیشتیمانی و پیشه‌یی و ئه‌خلاقی خۆمانی ده‌زانین .
• كاراكردنی ڕۆڵی دامه‌زراوه‌كانی بواری به‌ئه‌رشیف كردنی تاوانه‌كانی (ڕژێمی پێشوو و داعش ) .
• به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ به‌نێو ده‌وڵه‌تیكردنی تاوانه‌كانی جینۆساید ، كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجام دراون ، بۆ به‌دیهێنانی دانپیانانی نێو ده‌وڵه‌تی بهوتاوانانهدا.
• دادگایی كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا‌و كه‌سانه‌ی ، كه چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه كراویان داوه به‌ڕژێمی پێشوو.
• به‌رده‌وام بوون له گه‌ران به‌دوای روفاتی شه‌هیده‌كان و ئه‌نفال كراوان و گێرانه‌وه‌یان بۆ زێدی باو باپیرانیان له‌كوردستان.
• پێویسته سه‌رجه‌م گیراوه سیاسیه‌كان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌و ئیمتیازاتانه‌ی ، كه‌ده‌درێت به گیراوه سیاسی و شه‌هیده‌كان له‌عیراقی فیدراڵ‌دا بێبه‌ش نه‌كرێن و به‌هره‌مه‌ند بن.
• نۆژهندكردنهوه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئهوشارو شارۆچكه و گوندانه‌ی ، كه‌به‌هۆی شه‌ری ماڵوێرانكه‌ری (داعش) ه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون، وه‌ك شاره‌كانی ( موێل ، شه‌نگال ، جه‌له‌ولا ، دوزخورماتوو ...هتد).
ده‌هه‌مین/ بواری ئایینی:
• رێزگرتن له‌بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلامی حه‌نیف
• .كاركردن بۆ جێگیركردنی لێبورده‌یی ئایینی له‌نێوان سه‌رجه‌م ئایین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كاندا.
• ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شی گونجاو بۆ نزیك بوونه‌وه له‌نێوان ئایین ومهزههبهجۆراوجۆرهكان،له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگی شارهستانیانهی نێوانیانه‌وه.
• ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باش بۆ زانا‌و پیاوه ئاینیه‌كان.
یانزه‌هه‌م/ بواره‌كانی وه‌رزش:
• گرنگیدان به وانه وه‌رزشیه‌كان له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنداو كردنه‌وه‌ی زانكۆ و كۆلێژی تایبه‌ت له‌وبواره‌یا.
• كردنه‌وه‌ی یاریگا و هۆڵی وه‌رزش و مه‌له‌وانگه ، له پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كاندا.
• پشتیوانیكردنی تیپه میللـیهكان بۆ پێشخستنی بواری وه‌رزشی ، له‌روی دارایی و مه‌عنه‌ویه‌وه.
• زیادكردنی توانای دارایی بۆ یانه وه‌رزشیه‌كان و پاراستنی مافی یاریزانان.
دوانزه‌هه‌م/ بواری كۆمه‌ڵایه‌تی:
• ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و سودوه‌رگرتن له‌وزه و توناكانیان.
• پێویسته خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ، له‌سه‌رجه‌م ئیمتیازاته‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هره‌مه‌ندبن.
• ده‌بێت دابه‌شكردنی عادیلانه‌ی داهات به‌جۆرێك بێت ، كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بهێنێت.
• گرنگی دان به هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و لێبوردن له‌كۆمه‌ڵگادا.
• كۆتایی هێنان به جیاوازی له‌سه‌ر ئاستی ڕه‌گه‌زیی نێر‌و مێ و نه‌هێشتنی توند‌و تیژی دژی ژنان.
• دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری چاودێری بۆ كه‌سانی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش و ڕێزگرتن له ماف و كهساییهتییان و پارێزگاریكردنیان له بواری ته‌ندروستیدا.
• په‌یڕه‌وكردنی سیستمی بیمه‌ی ته‌ندروستی ، وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین بواره‌كانی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناو به‌دیهێنانی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
به‌هیوای به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئێوه‌یه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م په‌یامه‌مان.
بابەتی زیاتر
نرخى دراوەکان
2018-04-25 09:12
كەش و هەوا
2018-04-24 11:08