پۆلیسی سلێمانی داوادەكات به‌هێمنی بانگه‌شه‌ بكرێت و دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌توندوتیژی و بێزاركردنی هاووڵاتیان

  2018-04-15 17:14      101 جار بینراوە        کۆمێنت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئه‌مڕۆ 15-4-2018 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عبدالكریم به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی كۆبوه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عبدالكریم ڕێنمایی پێویستی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش و بنكه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بانگه‌شه‌كاران و دابینكردنی هێمنی و ئارامی هاووڵاتیان و شوێنه‌ گشتیه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوای له‌بانگه‌شه‌كارانی لیسته‌ جیاوازه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرد كه‌ به‌هێمنی بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌كانیان بكه‌ن و دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌توندوتیژی و بێزاركردنی هاووڵاتیان.

بابەتی زیاتر

كەش و هەوا 2018-04-24 11:08

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو