ترەمپ داوایكرد بەزووترین كات هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بكشێنەوە

  2018-04-16 11:03      197 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆشكی سپی ئەمریكا

كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا داوایكردووە بەزووترین كات هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا بكشێنەوە، ئەوەش دوای لێدوانێكی ئیمانوێل ماكرۆن دێت كە رایگەیاندبوو ترەمپ-ی رازیكردووە هێزەكانی نەكشێنێتەوە.

 سارە ساندەرز، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ خوازیارە هێزەكانی ئەمەریكا بەزووترین كات لە سوریا بگەڕێنێتەوە.

وتەبێژی كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەركی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سوریا نەگۆڕاوە كە ئەویش لە ناوبردنی داعشە".

سارە ساندەرز وتیشی: هاوپەیمانمان و هاوبەشە ناوچەییەكانمان ئاگاداردەكەینەوە كە بەرپرسیارێتی گەورەتری سەربازی و دارایی بگرنە ئەستۆ بۆ پاراستنی ناوچەكە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو