لەمه‌راسیمێكدا لیستی 162 له‌سنوری پارێزگای دیاله راگەیەندرا‌

  2018-04-16 13:02      132 جار بینراوە        کۆمێنت

دوێنێ له‌مه‌راسیمێكی فراواندا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی و كادیران و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان مه‌رسیمی راگه‌یاندنی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ له‌شاری خانه‌قین به‌ڕێوه‌چوو.

 له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا شێركۆ میروه‌یس سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌سنوری پارێزگای دیاله‌، وتارێكی پێشكه‌شكردو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:" خه‌ڵكی خۆڕاگری خانه‌قین و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و مه‌یدان وجه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په‌ و قۆره‌توو مه‌یدان، هه‌میشه‌ پێشه‌نگی كوردایه‌تی بوون و له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا بڕیاری چاره‌نووسازیانداوه‌ بۆ پاراستنی مۆركی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی.

وتیشی: لیستی 162 له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ له‌كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕو كه‌سایه‌تی دیارو نیشتمان په‌روه‌ر پێكهاتوون و له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا دڵسۆزی خۆیان نواندوه‌.

 رونیشكرده‌وه‌: ئه‌و ئازادی و ئه‌من و ئاسایشه‌ی له‌سنوری خانه‌قین و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، به‌ری ره‌نج و رۆڵی یه‌كێتیی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش بوون.

 پاشان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌: یه‌كێتیی به‌به‌رده‌وامی پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی خانه‌قین و گه‌رمه‌سێربووه‌و له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا ئه‌ركی گرنگ و پیرۆزی خۆی بۆ خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو كوردپه‌روه‌ری به‌جێگه‌یاندوه‌.

شێركۆ میروه‌یس دووپاتیكرده‌وه‌: درێژه‌ پێده‌ری رێبازو په‌یامه‌ پیرۆزه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بین، و هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ ده‌نێین بۆ خزمه‌تكردن و پارێزگاریكردن له‌خاك و شكۆی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان.

ئه‌وه‌شی ووت: خانه‌قین شاری پێكه‌وه‌ ژیانه‌و به‌پێی مێژووی خۆی به‌كوردو عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌ پێشه‌نگ بووه‌، نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ی و ئاشتیانه‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی پته‌وی پێشكه‌شكردوه‌، كه‌یه‌كێتیی هه‌میشه‌ هه‌وێنی ئه‌و نه‌ریته‌ گرنگ و به‌نرخه‌ بووه‌.

 دواتر ته‌واوی 23 كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌لیستی 162 خۆیان ناساندو په‌یامی خۆیان بڵاوكرده‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو