ھەڤاڵ حاکم قادر وەک سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی دەستبەکاربوو

  2018-04-16 16:44      172 جار بینراوە        کۆمێنت
ھەڤاڵ حاکم قادر

بەبۆنەی دەستبەکاربونی وەک سەرپەرشتیاری ھەردوو مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی وچەمچەماڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٨/٤/١٦ لەڕێو ڕەسمێکی شایستەدا لەبارەگای مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان , لەلایەن ھەڤاڵان جێگران وکارگێڕو ئەندامانی مەڵبەند وکادیرانی سنوری مەڵبەندەوە پێشوازییەکی گەرم کرا لە ھەڤاڵ حاکم قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی وەک سەرپەرشتیاری مەڵبەند.

لەپاش ئەو ڕێو ڕەسمە لەھۆڵی کۆبونەوەکانی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کرد لەگەڵ سەرجەم ھەڤاڵانی جێگران و کارگێڕو ئەندامان وکادیرانی سنوری مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانى.

لەکۆبونەوەکەدا پاش وەستانی ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەھیدان , ھەڤاڵ جێگری مەڵبەندی ڕێکخستن بەناوی سەرجەم ئەندامان وکادیران وجەماوەری یەکێتی لە سنوری مەڵبەندی ڕێَکخستنی سلێمانی یەوە بەخێرھاتنی گەرمی ھەڤاڵ حاکم قادر کرد و ئومێدی خواست بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گەڕانەوەی پێگەی یەکێتی بە کاری پێکەوەیی بەرەو سەرکەوتن ئەم قۆناغە تێپەڕێنین.

دواتر ھەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی ووتەیەکی پێشکەش بەئامادەبوان کرد وتیایدا وێڕای سوپاسگوزاری زۆری بۆئەو پێشوازی یە گەرمەی کەلێی کرا , ڕۆڵی کادیرانی سیاسی لە مێژووی خەباتی پڕسەروەری شاخ وشار دا بەرز نرخاندو ڕایگەیاند بۆقۆناغی داھاتوی خەباتی سیاسی وشارستانی کە لەداھاتوویەکی نزیکدا بەرەو پرۆسەیەکی دیموکراسی ھەنگاو دەنێین وگرنگی یەوە باسی ئەو پرسەی کردو , ووتی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردن , بۆسەرخستنی لیستی یەکێتی لیستی ڕەوانشاد مامی گەورەی گەلی کورد ( مام جەلال )وگەڕانەوەی پێگەی بەرز وبڵندی یەکێتی و لەپێناو بەدەستھێنانەوەی متمانەو دەستەبەرکردنی مافەبەدەست نەھاتووەکانی گەلەکەمان , ھەموو ھەوڵەکانتان بخەنە گەڕو نائومێدی وەلانێن وبە ئومێدێکی گەورەوە کەبەقەد باڵای بەرزی مێژوو خەبات وتێکۆشانی یەکێتی بێت بچنەوە نێو جەمارو متمانەیان بەدەست بێننەوە , زیزو ڕەنجاوەکان ئاشتبکەنەوەو بۆنێوڕیزەکانی ماڵەگەورەکەی یەکێتی یان بگێڕنەوە , داواشی لەدۆست ولایەنگران و جەماوەری قارەمانی یەکێتی کرد لەپرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتوودا دەنگ بەلیستی (١٦٢) بدەن .

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو