روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتيی

  2018-04-16 19:21      592 جار بینراوە        کۆمێنت
د.جوان ئیحسان فەوزی، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە سلێمانی

دوای بەشداریکردنی د.جوان ئیحسان فەوزی، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە سلێمانی، لە بەرنامەی ١٠ پرسیاری کەناڵی ڕووداو تایبەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردن، پرسیارێکی بێژەری کەناڵەکە تایبەت بە مافی مرۆڤ لە د.جوان کراو و وەڵامێکی گونجاویش بۆ پرسیارەکەی درایەوە، ھیچ کات ئەو پرسیارە  لەبارەی بوونی وەزیر و وەزارەتێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ نەکرا، کە ئایا حکومەت لەم کابینەیەدا ئەو وەزارەتەی ماوە، یان نەیماوە، بەڵکو پرسیارەکە لەبەشی کۆتایدا ئاڕاستەیەکی تری وەرگرت وەک بڵێت لە کۆنترۆڵەوە کاکی پێشکەشکار ئاگادار بکەنەوە خۆرسکانە پرسیارەکە بگۆرێت و دوای وەڵامەکانی د.جوان، بڵێت "خۆ حکومەتی عێراق ئەو وەزارەتەی نەماوە".

 وروژاندنی بابەتێکی لەم شێوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ لێدانی کەسایەتی سەرۆکی لیستی حزبی شەھیدان لە ھەڵبژاردندا ھیچ واتایەکی تر ھەڵناگرێت. لێرەوە و لەم رونکردنەوەیەوە رایدەگەیەنین، ئەو وەزارەتە سەرەتا لە کابینەی حکومەتدا بوونی ھەبووە و دواتر لە چوارچێوەی چاکسازی وەک دەستەیەک کاروبارەکانی مافی مرۆڤی پێ سپێردراوە لە حکومەتدا و سەرۆکی دەستەکەش ئیمتیازی وەزیری ھەیە.

 بەداخەوە ھەر ئامانجێک لە پشت ئەو بابەتەوە بێت بۆ بێرێزیکردن بە سەرۆکی لیستی یەکێتی مایەی قبوڵنییە و ئێمە خوازیارین راگەیاندنەکان ئەرکی رۆژنامەوانی خۆیان بزانن و نەبنە مادەی سۆشیال میدیا  و ھەوڵی لەکەدارکردنی کاندیدی لایەنەکان بدەن، ئێمە دەمانەوێت کەشی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەئارامی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەگەر میدیایەک بەئەنقەست بێرێزی بە ھەر کاندیدێکی حزبی شەھیدان بکات، راگەیاندنی یەکێتی سەر پشک دەکەین بۆ وەڵامی دروست و پوخت بۆ ئەو ھەوڵە شکستخواردوانە.

نوسینگەی رۆژنامەوانی
 د. جوان ئیحسان
 سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو