یەكشەممە مووچه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت

  2018-04-16 20:37      359 جار بینراوە        کۆمێنت
یەكشەممە مووچه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت

لەئاگادارییەكدا، ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاماژە بەوەدەكات كە یەكشەممەی داهاتوو هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت مووچە وەردەگرن.

دەقی ئاگادارییەكە:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگاداری‌ هاوڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی‌ (سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌و ده‌ربه‌ندیخان) ده‌كات به‌هۆی‌ گۆڕانكاریی له‌ مووچه‌كانیان ڕۆژی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌وێته‌ یه‌كشه‌ممه‌، 22ی‌ 4ی‌ 2018، داوایان لێ‌ ده‌كه‌ین سبه‌ی‌ سێشه‌ممه‌ ئه‌زیه‌ت نه‌كێشن‌و سه‌ردانی‌ بانكه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ مووچه‌یان (90,000) دینار بوو زیاد ده‌بێت بۆ (120,000) دینار، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش پێویستی‌ به‌ كاته‌و ناتوانرێت لیستی‌ مووچه‌كانیان بۆ سبه‌ی‌ ئاماده‌بكرێت.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
16ی‌ 4ی‌ 2018

بابەتی زیاتر

كەش و هەوا 2018-04-24 11:08

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو