كەس خۆی بەرامبەر یەكێتی تاقینەكاتەوە
قادر عەزیز: یەكێتی وەڵامی توندی بۆ تۆمەتەكان دەبێت

  2018-04-16 23:43      432 جار بینراوە        کۆمێنت
قادر عەزیز لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

قادر عەزیز لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەمیانەی دیدارێكی تایبەتی گەلی كوردستاندا تیشكی خستە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن و گرنگی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی عیراق و رایگەیاند هەڵبژاردنەكانی ئایاری داهاتووی عێراق بۆ گەلی كورد زۆر گرنگە و  یەكێتی دەخوازێت تیمێكی بەهێز بنرێتە بەغدا كەداكۆكی لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكات.

هەر لەمیانەی ئەو دیدارەداو سەبارەت بەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی بانگەشە هەڵبژاردن، قادر عەزیز رایگەیاند یەكێتی لەگەڵ هەڵمەتی بانگەشەی توندوتیژی و شەرە پەڕۆ نیە هیواشی خواست پرۆسەكە بەشێوازێكی دیموكراسی و مەدەنیانە بەرێوەبچێت.

لەبارەی وەڵامدانەوەی یەكێتیش بۆ هەر تۆمەت و بوختانێك كە بۆی هەڵدەبەسترێت قادر عەزیز لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی هۆشداریدا لەوەی كە لەم لایەنەوە كەس خۆی بەرامبەر یەكێتی تاقی نەكاتەوە و وەڵامی توندیان بۆ ئەو جۆرە بوختانانە دەبێت.

   

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو