هێرشێكی نادیاری موشەكی كراوەتە سەر سوریا

  2018-04-17 10:55      132 جار بینراوە        کۆمێنت
هێرشە موشەکییەکانی بەرەبەیانی رۆژی شەممە بۆ سەر سوریا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی موشەكی كراوەتە سەر سوریاو تا ئێستاش نەزانراوە كە موشەكەكان لەكوێوە ئاڕاستە كراون.
میدیای سوریا بڵاویانكردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، شەش موشەك لەشوێنێكی نەزانراوەوە ئاراستەی فڕۆكەخانەی شەعیرات لەحمس و سێ موشەكیش ئاراستەی فڕۆكەخانەی زەمیر كراون لەباکوری رۆژهەڵاتی دیمەشق، بەڵام بەر لەوەی ئامانجەكانیان بپێكن لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی سوریاوە خراونەتە خوارەوە.
لای خۆشییەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لەڕاگەیەندراوێكدا رەتیكردەوە كە ئەمریكا هیچ پەیوەندییەكی بەو هێرشانەوە بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو، ئەمریكا، بەریتانیا و فەرەنسا هێرشێكی موشەكیان كردە سەر سەنتەری توێژینەوەی زانستی بەرهەمهێنانی چەكی كیمیایی و گەنجینەیەكی هەڵگرتنی چەكی كیمیایی لە حیمس و بنكەیەكی هەڵگرتنی كەرەستەكانی چەكی كیمیایی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو