د. فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبایی‌ له‌ هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات

  2020-02-20 20:58      223 جار بینراوە        کۆمێنت

هەڤاڵان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک لاهوری شێخ جەنگی 

بەبۆنەی وەرگرتنی ئەو ئەرکە تازەو هەستیارو گرنگەی کە وەک ئەمانەتێک کەوتۆتە سەرشانتان پیرۆزبایی ئەو شایستەییەتان لێ دەکەم و هیوادارم لەئاستی ئەو متمانە گەورەو گرانە بن کە ڕێبەرایەتی کردنی رێبازێکە کە ماندووبونی هەزاران هەڤاڵ و تێکۆشەری گەلەکەمانی وەکو مێژویەکی پڕشنگدار لەناواخنیدا هەڵگرتوە .
تەمەننا دەکەم سەرکەوتوو بن و رۆحی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدان شاد بکەن و بەخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان درێژە بەکاروانەکە بدەن کە یەکێتی هەرلەسەرەتاوە بۆ ئەو ئامانجە دروست بوە .

موەفەق و سەرکەوتوبن دوبارە 

د.فوئاد مەعسوم 
20 شوباتی 2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو