رێكخراوی تەندروستی جیهانی: بەو ژمارە كەمەی ئێستا دەتوانین كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەین

  2020-02-21 10:39      340 جار بینراوە        کۆمێنت

پێگەی بلۆمبێرگی ئەمریكی رایگەیاند لە ئێستادا تووشبوانی كۆرۆنا گەیشتۆتە 76 هەزار و 719 كەس و ژمارەی ئەو كەسانەش كەبەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە 2 هەزار و 247 كەسن و ئەوانەشی كە لەچین چاكبوونەتەوە 18 هەزارو 264 كەسن و  11 هەزارو 633 كەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.
بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە وڵاتی چین كە 2236 كەس گیانیان لەدەستداوە لە وڵاتەكانی فلیپین و هۆنگ كۆنگ و ژاپۆن و فەرەنسا و تایوان و كۆریای باشور و ئێران، 11 كەس گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەكی دیكەوە تیدرۆس ئەدهانۆم بەرپرس لەرێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كۆرۆنا ڤایرۆسێكە بەو ژمارە كەمەی ئێستا دەتوانن كۆنترۆڵی بكەن، وتیشی ئەگەر ئەو دەرفەتانەی كە ئێستـا لەبەردەستماندایە بەكاری نەهێنین، ئەوا رووبەڕووی كێشەی سەخت دەبینەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو