یانزەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی 290 كورسی دەستيپێكرد

  2020-02-21 11:06      103 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی یازدەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران لە 55 هەزار بنكەی دەنگدان لەو وڵاتە دەستیپێكردو زیاتر لە 57 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیەو لایەنەكان بۆ دەستهێنانی 290 كورسی پەرلەمان لەكێبڕكێدان.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند ئەمڕۆ هەینی یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لە 208 بازنەی هەڵبژاردن لە 31 پارێزگای ئێران بەڕێوەدەچێت بۆ بەدەستهێنانی 290 كورسی پەرلەمان.
عەبدولڕەزا رەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێران باسی لەوەشكرد كە زیاتر لە 1 ملیۆن كەس پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن و ئەمڕۆ 7 هەزار و 148 كەس كە شیاوبوونیان پەسندكراون. 
لەهەڵبژاردنەكەدا 57 ملیۆن و 918 هەزار و 159 كەس مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 931 هەزار كەس بۆ یەكەمجارە دەنگ دەدەن و لە هەموو ئێران حەوت هەزار و 148 كاندید، بۆ بەدەستهێنانی 290 كورسی پەرلەمان لەكێبڕكێدان.
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكرد كە 16 هەزار و 145 كەس بۆ یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران ناوی خۆیان تۆماركردبوو و شیاوی 56%ـیان رەتكراوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو