توركیا هێزی زیاتر رەوانەی ئیدلب دەكات

  2020-02-21 12:42      111 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند توركیا ژمارەیەكی زۆر زریپۆش و كەل و پەلی رەوانەی ئیدلب لەباكوری رۆژئاوای سووریا كردووە.
ئەمڕۆ هەینی لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند توركیا رێگەی بەئاوارەكانی ئیدلب داوە كە لەپارێزگای ئیدلب-ەوە بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی سووپای سووریا بڕۆن و هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەنقەرە ژمارەیەكی زۆری زریپۆش و كەل و پەلی رەوانەی ئیدلب لەباكووری رۆژئاوای سووریا كردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنج شەممە وەزارەتی بەرگری رووسیا داوای لەحكومەتی توركیا كردبوو كە پشتیوانییەانی بۆ چەكدارانی گروپە تیرۆریستییەكان لەئیدلب رابگرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو