حكومەتی هەرێم داوا لەهاوڵاتیان دەكات بۆ گەشتكردن سەردانی ئێران نەكەن

  2020-02-21 13:46      119 جار بینراوە        کۆمێنت

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، هاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان دەروازە سنورییەكانی هەرێم و ئێران بۆ ڕێگریكردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگیران. 
مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەڕاگەیەندراوێكدا بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێرانەوە بۆ هەرێم رایگەیاند بە بڕیاری حكومەتی هەرێم، هاتوچۆی گەشتیاری لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیراوەو هەروەها لە كاتژمێر 12 ی شەوی ڕابردووە هاتووچۆی گەشتیارییەوە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕاگیراوە.
هەر بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێدانی ڤیزەی هاتنە ژوورەوە بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتی ئێران لە ڕێگەی دەروازە سنورییەكانەوە تا كاتێكی نادیار ڕاگیراوە، هاوكات ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستانیش و عێراق كە لە وڵاتی ئێرانەوەن دەگەرێنەوە پشكنینی وردیان بۆ دەكرێت ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش داوای لە هاوڵاتیان كردووە بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی ئێران نەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو