حكومەتى هەرێم هاوردەكردنی زیندەوەری ئاوی و باڵندەو ئاژەڵی جوانی قەدەغەكرد

  2020-02-21 14:12      242 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپشت بەستن بەزانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و رێكخراوەكانی تەندروستی ئاژەڵی و رێكارەكانی لیژنەی باڵای رێگری لەڤایرۆسی كۆڤید-19 (كۆرۆنا COVID-19) لەحكومەتی هەرێم، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ژورێكی تایبەتیان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری پێكهێنا.
دوێنێ پێنج شەممە و ئەمڕۆ هەینی لیژنەكە كۆبونەوەیان ئەنجامدا، تیایدا چەند رێگایەك گیراوەتەبەر لەوانە:
قەدەغەكردنی زیندەوەری ئاوی و باڵندەو ئاژەڵی جوانی لەو وڵاتانەی بەپێی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی كۆڤید-19 (كۆرۆنا) COVID-19 سەری هەڵداوە لەوانە كۆماری ئیسلامی ئێران.
هەڵمەتی رشاندنی هۆڵەكانی ئاژەڵ و ئەو شوێنانەی ئاژەڵ و باڵندەی تیایدا دەفرۆشێت.
ئاگادار كردنەوەی نۆرینگە و شوێنەكانی كەرتی تایبەت كە مامەڵە بە باڵندەو ئاژەڵی جوانی دەكەن بە رشاندنی شوێنەكانیان.
پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری پارێزگاكان، یەكە ئیدارییەكان و فەرمانگاكانی تەندروستی، ژینگەو لایەنە پەیوەندارەكان تایبەت بەم ڤایرۆسە.
رۆژانە بەدواداچوونی ورد بكرێت بۆ زانینی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە وڵاتان بۆ گرتنەبەری رێكاری قەدەغەكردنی هاوردەی ئاژەڵ و باڵندە بەو وڵاتانە.
هەروەها ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری هاوڵاتیان پەیوەندار بە ڤێتێرنەری.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو