دوای ئێران، ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە لوبنان و ئیسرائیل

  2020-02-21 15:05      135 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆماری ئیسلامی ئێران  ئەمڕۆ لەڕاگەیەندراوێكدا تۆماركردنی 13 حاڵەتی دیكەی تووشبون بە كۆرۆنای راگەیاندو ئەوانەی تا ئێستا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە چوار كەس، بۆ رۆژی شەممە 22-2 حكومەتی تاران خوێندنی لەناوەندەكانی خوێندنی شاری قوم راگرت.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویكردەوە، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار كردووە، ئاماژەی بەوەشدا، نەخۆشەكە بۆ نەخۆشخانەی رەفیق حەریری لە بەیروت گواستراوەتەوە.
هەر ئەمڕۆ ئیسرائیل-یش یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆمار كرد دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی لە ژاپۆن گەڕاندەوە، ئەو هاوڵاتییە لەگەڵ 11 كەسی دیكە لەسەر كەشتی دایمۆنت پرنسیس بوون و دوای دوو هەفتە لەژاودێری ورد، دەركەوت تەنیا یەك كەسیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو