لێدوانێك لە‌بارە‌ی تاوانی دەستدرێژی كردنە‌سە‌ر كچێكی تەمەن ٧ ساڵان لە‌ھە‌ولێر

  2020-02-21 16:03      165 جار بینراوە        کۆمێنت

وتە‌بێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی كردنەسەر كچێكی تەمەن ٧ ساڵان كە ویژدانی هەموومانی برینداركرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەكە كردووە و لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەوە دڵنیا كراوەتەوە كە رێكاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.
سەمیر هەورانی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد كە "تا ئێستا تاوانبارێك گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەكات و لێكۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێكراوێكی دیكە لە دۆسیەكەدا بەردەوامە".
دەشڵێت "هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیكردنێك بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە كە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩دا روویداوە‌ قبوڵ ناكرێت".

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو