سەردانیكردنی نەخۆش و سزادراوان لەسلێمانی راگیرا

  2020-02-21 20:14      133 جار بینراوە        کۆمێنت

لەڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی بەرێوەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لەپێناو پاراستن و تەندروستییەكی باش بۆ هەموان، سەردانیكردنی هاوڵاتی بۆلای نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەكرا لەهەموو نەخۆشخانەكان.
بەرێوەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داواش لەهاوڵاتیان دەكات پابەند بن و هاوكاریان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ بەفەرمانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی سەردانیكردنی سزادراوان لەلایەن كەس و كاری سزادراوانی چاكسازی گەورانی سلێمانی بەهەموو شێوەیەك راگرا.
لەڕاگەیەندراوەكەی راگەیاندنی چاكسازیی گەورانی سلێمانی هاتووە كە مەبەست لەم بڕیارە بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی سزادراوان و كەس و كاریانەو بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەوڵاتێكی دراوسێوەو بڕیارەكەش لە ئەمڕۆ ٢١-٢-٢٠٢٠ جێبەجێ دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو