ئەنجومەنی دادوەری: پرۆسەی دادبینی دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە تەمەن حەوت ساڵانەكە بەرێڕەوی یاسایی خۆیدا تێپەڕ بووە

  2020-02-21 20:47      110 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێكی تەمەن حەوت ساڵان رایدەگەیەنێت كە پرۆسەی دادبینی ئەو دۆسیەیە بە رێڕەوی یاسایی خۆیدا تێپەڕ بووەو دادگا بە هیچ شێوەیەك بە تێڕوانینی حزبایەتی یان لایەنگری بۆ لایەنێكی دیاریكراو كار ناكات.

دەقی روونكردنەوەكە:

ماوەی چەند ڕۆژێكە لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەواڵ و زانیاری نادروست سەبارەت بە دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێكی تەمەن حەوت ساڵان بڵاو بۆتەوە گوایە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە ئازادكراون. 
ئێمە لە ئەنجومەنی دادوەری لەكاتێكدا سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە رایدەگەیەنین كە ئەو دۆسیەیە لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدا تاكو بۆ دادگای تاوانەكان رەوانە كراوە بە وردی كاری لەسەر كراوەو دوای ئەوەی تۆمەتباران كە دوو ئافرەت و پیاوێك بوون بە راگیراوی لە دادگای لێكۆڵینەوە رەوانەی دادگای تاوانەكان كران لە قۆناغی دادگایی كردن لە دادگای تاوانەكان بە پێی یاساو دەسەڵاتە رێپێدراوەكان  تۆمەتبارەكان بە دەستەبەری ئازاد كراون تاكو ئەنجامی دادگاییكردنیان یەكلا دەبێتەوە.
 ئێستاش پرۆسەی دادبینی لەم دۆسیەیە لە دادگای تاوانەكانی هەولێر بەردەوامەو هەر بڕیارێكیش دەركرابێت قابیلی تانەلێدانە بە رێگە یاساییەكانەوە. ئێمە لە ئەنجومەنی دادوەری رادەگەیەنین كە پرۆسەی دادبینی ئەو دۆسیەیە بە رێڕەوی یاسایی خۆیدا تێپەڕ بووەەو دادگا بە هیچ شێوەیەك بە تێڕوانینی حزبایەتی یان لایەنگری بۆ لایەنێكی دیاریكراو كار ناكات.
هەروەها هەر كەسێك تێبینی یان رخنەی لە بڕیارەكانی دادگا هەیە دەتوانێ بە رێگەی یاسایی خۆی تانە لە بڕیارەكە بدات . هەروەها سكاڵاكار لەگەل بریكارەكەی دەتوانێ سەردانی دادگای تاوانەكان بكات بۆ دڵنیابوون لە چۆنیەتی بەڕیوەچوونی پرۆسەی دادگاییكردنەكە.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو