رەوانەکردنی پارەی موچەی فەرمانبەران ئاشکرا بوو

  2020-02-25 09:17      3128 جار بینراوە        کۆمێنت

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوایین زانیاری لەبارەی رەوانەکردنی پاره‌ی موچەی فەرمانبەران لەبه‌غدا بۆ هه‌رێم ئاشكراده‌كات و رایگەیاند، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی فوئاد حسێن، وەزیری دارایی و ئابوری بۆ به‌غدا، بڕیار له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی پاره‌كه‌ ده‌درێت.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبەغدا رایگه‌یاند:له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی عێراقه‌وه‌ ناردنی پاره‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان واژۆكراوه‌، له‌ئێستاشدا فوئاد حسێن له‌ هه‌ولێره‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیار بۆ ره‌وانه‌كردنی پاره‌كه‌ ده‌ربكات.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لەبەغدا باسی لەوەشکرد، بارودۆخی حكومه‌ت به‌جۆرێكه‌ لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵی پێكهێنانی حكومه‌تن، خاڵی دوه‌میش ئه‌وه‌یه‌ گۆڕانكاریه‌كی زۆر له‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌نجامدراوه‌.
لەبارەی بونی رێگری لەرەوانەکردنی پارەکە، دەڵێت، هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك نیه‌ بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و قسانه‌شی ده‌وترێن له‌باره‌ی راگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دورن له‌راستییه‌وه‌.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو