چین دۆزینه‌وه‌ی‌ دژ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا-ی‌ راگه‌یاند

  2020-02-25 18:22      517 جار بینراوە        کۆمێنت
دژە ڤایرۆسەکە لە خومرە دروستکراوە

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی، له‌زاری‌ تەلەڤزیۆنی ره‌سمی‌ چین بڵاویکردووەتەوە،  دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان دۆزیووەتەوە، کە لە رێگای دەمەوە دەدرێت بە تووشبووانی‌ ڤایرۆسه‌كه‌.
ته‌له‌ڤزیۆنی‌ چین روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دژە ڤایرۆسەکە لە خومرە  (هەویر ترش) دروستکراوە و کاریگەریی لاوەکی نییە، بەڵام تائێستا دەرمانەکە نەخراوەتە بازاڕەوە، چونكه‌ دەبێت سەرەتا لەسەر ئاژەڵ تاقیبکرێتەوە.
هەواڵەکە لە لایەن پرۆفیسۆر هوانگ جینهای لە زانکۆی تیانجین بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، دەرمانەکە پرۆتینی ڤایرۆسەکە دەکاتە ئامانج و هاوکاری کەسەکە دەکات دژە ڤایرۆسەکە دروست بکات.
دەشڵێت، ئێس پرۆتین  "spike protein"دەکرێتە ئامانج کە بەرپرسە لە ناردنی ڤایرۆس بۆ خانەکانی نەخۆشەکە و کلیلی چارەسەرکردنی هەموو هەوکردنەکانە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو