بەغدا شایستە داراییەكانی پێشمەرگە دەنێرێت

  2020-02-26 14:14      220 جار بینراوە        کۆمێنت
گفتوگۆیەكی جددی كرا لەسەر شایستە داراییەكانی پێشمەرگە و بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری پێویست درا

رۆژی 24/2/2020، وەفدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتیی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆك كۆمار و وەزارەتی بەرگریی عیراقی فیدرالدا كۆبۆوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیی وەزارەتی پێشمەرگە «وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراق، گەیشتنە رێكەوتن لەسەر كاراكردنەوەی لیژنە هەمیشەییەكانی نێوانیان»، هەروەها «لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بڕیاردرا شایستە داراییەكانی هێزی پێشمەرگە بۆ ساڵەكانی 2019و 2020 و ساڵانی دواتریش بنێردرێت».
هەرلەوبارەیەوە، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی جددی كرا لەسەر شایستە داراییەكانی پێشمەرگە و بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری پێویست درا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو