وەزیری خوێندنی باڵا: هەفتەی داهاتوو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خوێندنی باڵا رادەگەیەندرێن

  2020-02-26 15:00      187 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری خوێندنی باڵا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) رەنگە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا رابگەیەندرێن و هۆكاری دواخستنەكەش بەهۆی وردبینیكردنەوەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە هەموو ئەوانەی بەشداریان لەپرۆسە كردووە هەر سێ پرەنسیپی عەدالەت و شەفافیەت و رەخساندنی هەلی یەكسان بۆ هەموویان دەستەبەر دەكەین، داواشی كرد لەهەر شوێنێك ناعەدالەتییەكیان بینی ئاگاداریان بكەنەوە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو