له‌ سلێمانی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ تووشبووانی‌ كۆرۆنا دامه‌زرا

  2020-02-26 15:21      185 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌خۆشخانه‌كه‌ پزیشک و کارمەندی تایبەت بە بوارەکەی بۆ دانراوە

له‌شاری‌ سلێمانی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا دامه‌زرا.
له‌و باره‌یه‌وه‌، دكتۆر یاداشت ساڵح، به‌ PUKNOWی‌ راگه‌یاند كه‌ نەخۆشخانەکە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانییه‌‌و نەخۆشخانەیەکی تازەیە و پێشتر بەکارنەهاتووە.
راشیگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌كه‌ پزیشک و کارمەندی تایبەت بە بوارەکەی بۆ دانراوە بە تەواوی کەرەستە و پێداویستی و ئامێری پزیشکی پێویستەوە.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ لە نەخۆشخانەکەدا ئامێری RT PCR هەیە، کە تاکە ئامێرە لەجیهاندا بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
د. یاداشت روونیكرده‌وه‌ كه‌ نەخۆش راستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانەکە ناکات، بەڵکو لە نەخۆشخانەکانی تری وەک شار و فریاکەوتنی هەناوی نەخۆش دەبینرێت و پشکنینی بۆ دەکرێت، گەر گومانی هەبوونی نەخۆشییەکەی لێکرا ئەوجا رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا دەکرێت.

ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو