عەلاوی: سبەی دەنگ لەسەر كابینەكەم دەدرێت

  2020-02-26 15:51      121 جار بینراوە        کۆمێنت
محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ رایگەیاند سبەی پەرلەمانی عێراق متمانە بە كابینەكەی دەدات.
محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لەتویتێكدا بڵاویكردەوە سبەی دەنگ لەسەر كابینەكەی كە پێكهاتوون لەكاندیدانی (بێلایەن و لێهاتوو و دەستپاك) دەدرێت كە مافی گەل و شكۆی عێراق دەگەڕێننەوە.
هەروەها دەشڵێت سبەی پێكەوە، بە گەل و نوێنەر و كاندیدەكان و هێزە سیاسی و نیشتمانییەكانەوە لاپەڕەی پشكپشكێنە تێدەپەڕینین و عێراقێكی ئازادی بەهێز و شكۆمەند دەبینین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو