بافڵ تاڵەبانی: دەبێت دەستوور چەتری کۆکەرەوەی ھەموولایەک بێت

  2020-03-02 13:22      142 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ تاڵەبانی داوای ئاشتەوایی و لێکتێگەیشتنی نیشتمانیی لەنێوان لایەنەکانی عیراق و ھەرێم دەکات و چارەسەری سیاسیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و دەستوور بەڕێگای دەربازبوونی عیراق لەم دۆخە لەقەڵەم دەدات.
ئەمڕۆِ دووشەممە (2/3/2020) لەدەباشان بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ریکاردۆ رۆدریگێز لێپرسراوی نووسینگەی یونامی لەھەرێمی کوردستان.
لەدیدارێکدا تەئکید لەسەقامگیری ئاسایش و ئارامی عیراق و ھەرێم و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆی نیشتمانیی بونیادنەری بە بنەمای چارەسەری کێشەکان زانی و رایگەیاند: ھەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆی عیراق و ناوچەکەش وادەخوازێت چارەسەری سیاسیانە لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینەو بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیی لەنێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەو نەتەوەکان بێنینەکایەوەو چیتر رێگە نەدەین خاکی عیراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە ئیقلیمییەکان، بۆ ئەوەش ھاوسەرۆکی یەکێتیی داوای ئاشتەوایی و لێکتێگەیشتنی نیشتمانیی لەنێوان ھەموو لایەنەکانی ھەرێم و عیراق کردو روونیکردەوە، دەستوور دەبێت چەتری کۆکەرەوەی ھەموولایەک بێت .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو