رێژەی چاكبوونەوە لەكۆرۆنا زیاتر لەنیوەی تووشبووانی تێپەڕاند

  2020-03-03 10:22      282 جار بینراوە        کۆمێنت

دواین راپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، كە دوێنێ 2-3-2020 بڵاوی كردۆتەوە:
٭ژمارە و رێژەی تووشبوو:
-ژمارەی تووشبوان لە (جیهان)دا= (88948) كەس.
لەم ژمارەیە، (80174) كەسیان لە (چین)ن، كە دەكاتە (90%)
-لەدەرەوەی چین، بە (64 وڵات)، تەنها (8774) كەس تووشبون، كە دەكاتە (9%)
٭ژمارە و ڕێژەی مردن:
-ژمارەی مردوو لە چین (2915) كەس، كە دەكاتە (3.6%)
-ژمارەی مردوو لەكۆی ئەو (64 وڵات)ەی دەرەوەی چین، (128) كەسە، كە دەكاتە (1.4%)
-لەو ڕێژەیەش هیچ كەس تا ئێستا لە كەنداوی عەرەبی گیانی لەدەسنەداوە، ڕێژەی مردن سفرە.
٭ئەوانەی تووشدەبن، 
%80 لەشێوەی هەڵامەتێكی ئاسایی دەیگرن، 15% بە مامناوەند و تەنها %5 بە توندی دەیگرن. بۆ ئەو 5%، دەرمانی دژە-ڤایرۆس و دژە-مەلاریا بەكاردەهێنرێت.
هەربۆیە، گرنگە ڕێژەی ترسمان كەمكەینەوە و ڕێژەی خۆپارێزیمان بەرزكەینەوە.
ئامادەكردنی: د. یاداشت ساڵح

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو