فەرید ئەسەسەرد: نوێبوونەوە سەرتاسەری یەكێتی دەگرێتەوە

  2020-03-04 18:41      244 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆنگرەی رۆژنامەوانی سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پیرۆزبایی لەو 17 لێپرسراوەی مەڵبەندەكانی یەكێتی كردو رایگەیاند لێپرسراوانی مەڵبەندەكان بەدەنگدانی نهێنی و دیموكراسیانە راستەوخۆ هەڵبژێردران.
وتیشی: پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەردەوام دەبن، لەپرۆسەی یەكەمدا هاوسەرۆكانی یەكێتی هەڵبژێردران، لەپرۆسەی دووەمدا سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردرا، ئەمڕۆ پڕۆسەی سێیەم دەستیپێكرد كە هەڵبژاردنی لێپرسراوی مەڵبەندەكان بوو لەسەرتاسەری كوردستان بەبەغداشەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە رەنگە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی چوارەمیش دەستپێبكات و  نوێبوونەوەكە سەرتاسەری یەكێتی دەگرێتەوە لەلوتكەوە بۆ هەموو كادرەكانی خوارەوە.
لەبەشێكی دیكەی كۆنگرەكەدا سكرتێری سەركردایەتی پیرۆزبایی یادی راپەرینی لەخەڵكی كوردستان كردو هیوایخواست هەرێمی كوردستان گەشەپێبدەن و خزمەتێكی زیاتری خەڵكی كوردستان و یەكێتی بكەن.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو