لە رووداوێكی هاتوچۆدا 26 هاووڵاتی عیراقی گیانیان لەدەستدا

  2020-03-08 10:56      250 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە دیمەشقی پایتەخی سوریا، 26 هاووڵاتی عیراقی گیانیان لەدەستداوەو 15ی دیكەش برینداربوون.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی رۆژی شەممە لە ناوچەكانی دەروبەری دیمەشق رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان پاسێكی گەشتیاری كە گەشتیاری عیراقی هەڵگرتووە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی نەوتدا روویداوەو بەوهۆیەوە 26 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوەو 15ی دیكەش برینداربون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق لە نزیكەوە چاودێری دۆخی تەندروستی ئەو كەسانە دەكات كە لە رووداوەكەدا برینداربوون.
لای خۆیەوە ئاژانسی سانای فەرمی سوریا بڵاویكردەوە، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی حمس-دیمەشق  32 كەس گیانیان لەدەستداوەو 77ی دیكەش برینداربوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو