مەزهەر ساڵح: كورتهێنانی بودجەی عیراق ٥٠ ترلیۆن دینارە

  2020-03-08 18:12      101 جار بینراوە        کۆمێنت

كورتهێنانی بودجە لەعیراق دەگاتە ٥٠ ترلیۆن دینارو راوێژكارێكی ئابووریش دەڵێت:  حكومەت جگە لەقەرزكردن هیچ رێگەچارەیەكی دیكەی نییە.
مەزهەر ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابووری ئاشكرایدەكات، كورتهێنانی بودجە لەعیراق دەگاتە ٥٠ ترلیۆن دینارو بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەش حكومەت جگە لەقەرزكردن هیچ ڕێگەیەكی دیكەی لەبەردەستدا نییە، دەشڵێت: كورتهێنانی بودجە تەنها لەڕێی چاكسازییەكی داراییەوە چارەسەر دەبێت، ئەوەش پێویستی بەقوربانیدان هەیەو داواشی لەئەنجومەنی نوێنەران كردووە چاوخشاندنەوە بۆ ئەو یاسایانە بكات كە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە تێپەڕێنراوەو قورسایی گەورەیان لەسەر بودجە دروستكردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو