ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە ناو پەرلەمانی عیراق

  2020-03-09 14:39      188 جار بینراوە        کۆمێنت

ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە ناو پەرلەمانی عیراق و ژمارەیەك پەرلەمانتار لە دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتووە  كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن، بەڵام ئەمە بە نهێنی هێڵدراوەتەوە.
ئاژانسی "سپۆتینگ"ی رووسی لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاویكردووەتەوە كە 10 پەرلەمانتاری عیراقی دوای ئەوەی پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە دەركەوتووە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام تا ئێستا ئاشكرا نەكراوەو بەنهێنی هێڵدراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی عیراق بە فەرمی هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو