دژەتیرۆری عیراق: 25 تیرۆرستی داعشمان كوشت

  2020-03-09 23:07      134 جار بینراوە        کۆمێنت

دژەتیرۆری عیراق بڵاویكردەوە، لە سنووری مەخمورو دەوروبەری ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون و ژمارەیەك رێگاش تەقێندراونەتەوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، دژەتیرۆری عیراق لە هەڵمەتێكی هێزەكانی لە سنووری مەخمورو دەوروبەری توانییان 25 تیرۆرستی داعش بكوژن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەڵمەتەكە لە چیای قەرەچوخ و حەمرین ئەنجامدراوە و ژمارەیەك رێڕەو تونێلی تیرۆرستان تەقێندراونەتەوە.
لە ماوەی رابردوو لە سنووری كەركوك و حەمرین و دوزخورماتوو و ناوچەكانی دەوروبەری، چەكدارانی داعش ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر سوپاو پۆلیسی فیدراڵی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو