تەواوی پارێزگای نەجەف كەرەنتینە دەكرێن

  2020-03-10 13:47      108 جار بینراوە        کۆمێنت

لەئەمڕۆوە بۆماوەی یەك هەفتە هاتووچۆ بۆناو پارێزگای نەجەف قەدەغەدەكرێت و تەنها ڕێگە بەو ئۆتۆمبێلانەدەدرێت كە تەرم دەگوازنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10-3-2020، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەجەف رایگەیاند‌، بە فەرمانی لوئەی یاسری، پارێزگار و سەرۆكی لیژنەی قەیرانەكان، لەپێناو رێگەگرتن و زیاتر بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ هەفتەیەك پارێزگاكە دادەخرێت و لەئەمڕۆ سێشەممەوە بڕیارەكە جێبەجی دەكرێت.
هاوكات  نووسینگەی پارێزگاری نەجەف ئاشكرایكردووە، رێگە بەهیچ گەشتیارێك وكەسێكی دەرەوەی شارەكە نادرێت سەردانی نەجەف بكات. لە بازگەكانیش تەنیا رێگە بە تێپەڕبوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت، كە تەرم دەگوازنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو