یەكێتی دەستەی كارگێڕی و لێپرسراوی مەكتەبەكانی هەڵبژارد

  2020-03-10 17:05      310 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف- كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبەكانی هەڵبژارد.
بۆ دەستەی كارگێڕی هەریەك لە (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، قادر عەزیز، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، رزگار عەلی، دەرباز كۆسرەت ڕەسول) هەڵبژێردران.
هەروەها هەریەك لەسەعدی ئەحمەد پیرە بە لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لە تیف شێخ عومەر بە لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن، سۆران جەمال تاهیر بە لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان، حامید حاجی غالی بە لێپرسراوی مەكتەبی كۆمەڵایەتی، بورهان سەعید سۆفی مەكتەبی شەهیدان و شاڵاو عەلی عەسكەری بە لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و ئاسۆ مامەند بە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن و  ئەمین بابە شێخ بەوتەبێژی یەكێتیی نیشیتمانیی كوردستان هەڵبژێردران.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو