‎دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: كاربكەین بۆ سەرخستنی بەرنامەكانی یەكێتی

  2020-03-10 18:16      103 جار بینراوە        کۆمێنت

دەرباز كۆسرەت رەسول بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەپەیامێكدا سوپاسی هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكات و بەلێندەدات خزمەتكاری خەڵكی كوردستان و یەكێتییەكان بێت.

ئەمە دەقەكەیەتی:

سوپاسی متمانە پێ بەخشینتان دەكەم
‎لەدوای هەڵبژاردنمان وەك ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سوپاسی تایبەتی خۆم ئاراستەی هەڤاڵانم لەئەنجومەنی سەركردایەتی دەكەم كە ئەو متمانەیەیان پێ بەخشین، بەڵێن دەدەم لەئاست ئەو لێپرسراویەتیە بین و خزمەتكاری خەڵكی كوردستان و یەكێتییەكان بین.
‎هەڤاڵانی خۆشەویست...
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمانەتی خوێنی شەهیدان و تێكۆشەرە دێرینەكان و خەباتی چەندین ساڵەی پێشمەرگە قارەمانەكانە و لە ئەستۆی هەموومانە، دەبێ لە ئاست ئەو لێپرسراویەتیە بین و لەگەڵ هەڤاڵانمان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی كاربكەین بۆ سەرخستنی بەرنامەكانی یەكێتی و خزمەتكردن بە خەڵكی كوردستان.
‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول
‎ئەندامی دەستەی كارگێڕی 
‎مەكتەبی سیاسی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان




بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو