لەكەربەلا توشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

  2020-03-11 10:26      69 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەربەلا گیانلەدەستدانی تووشبوویەكی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ چوار شەممە 11-3-2020، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەربەلا رایگەیاند: توشبوویەكی كۆرۆنا گیانیلەدەستدا، ئەمەش بە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان دادەندرێت لەو پارێزگایە.
بەپێی ئامارەكان، تا ئێستا 71 كەس لە عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 16 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن، هاوكات 9 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لە عیراق تۆماركراون كە كەسێكیان لە هەرێمی كوردستانە و 16 كەسیش چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو