كۆسرەت ڕەسول: هەموومان هەوڵدەین بەگڕوتینی زیاترەوە (الانصات المركزی) بەرەوپێش ببەین

  2020-03-11 17:26      118 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت ڕەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە بیست و شەشەمین ساڵیادی دەرچوونی بڵاوكراوەی الانصات المركزی دەكات و دەڵێت پردێكی پەیوەندی زۆر باش بووە بۆ گەیاندنی پەیام و بەرنامەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

دەقی پیرۆزباییەكە:

بەڕێزان: سەرنووسەرو ستافی الانصات المركزی
‎لە بیست و شەشەمین ساڵیادی دەرچوونی بڵاوكراوەی الانصات المركزی پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیواخوازم هەمیشە لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.
‎لەماوەی ڕابردوودا الانصات المركزی وەك بڵاوكراوەیەكی گرنگی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەزمانی عەرەبی توانیویەتی خزمەت بكاو ببێتە پردی پەیوەندی لەنێوان هەرێمی كوردستان و خوێنەرانی عەرەب، هاوكات پردێكی پەیوەندی زۆر باش بووە بۆ گەیاندنی پەیام و بەرنامەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
‎لەپاڵ پیرۆزبایی دەربڕینم بۆتان، هیواخوازم ساڵی تازە ساڵی گەشەسەندنی زیاتری الانصات المركزی بێ و هەموومان هەوڵدەین بەگڕوتینی زیاترەوە بەرەوپێشی ببەین و لەڕێگایەوە زیاترو خێراتر پەیامەكانمان بگەیەنینە ناوەندە عەرەبییەكان و خوێنەرانی عەرەب.
‎ڕوون و ئاشكراشە لەبواری ڕاگەیاندندا هەمیشە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشەنگ و دەستپێشخەر بووە لە كردنەوەی كەناڵی تازەو دروستكردنی پردی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ گەلان و وڵاتانی ناوچەكە.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو