ئەمریكا حزبوڵای عێراقی‌ به‌ئەنجامدەری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی‌ تاجی‌ تۆمه‌تباركرد

  2020-03-12 17:14      79 جار بینراوە        کۆمێنت
به‌كاتیۆشا هێرشكرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی

ژه‌نه‌ڕاڵ كینیس ماكنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌نته‌ری سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، حزبوڵای عێراق كه‌ هێزێكی چه‌كداریه‌ هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی‌ تاجی له‌باكوری به‌غدا.
ژه‌نه‌ڕاڵ كینیس ماكنزی، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، چه‌كدارانی حزبوڵای تۆمه‌تباركرد به‌ئه‌نجامدانی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ربازگه‌ی تاجی كه‌ هێزی‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانی‌ لێیه‌و و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ هێرش بكه‌نه‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی.
باسی‌ له‌وه‌شكرد، بۆچونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ شیعه‌كان ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كیه‌یكان كردبێته‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌مان كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی و به‌ریتانی كوژراون و برینداربون.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ شه‌وی رابردوو، به‌كاتیۆشا هێرشكرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له‌ باكووری‌ به‌غدا و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و بریتانییه‌ك كوژران و زیاتر له‌ 11كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو