6 حاڵەتی تری تووشبوون بەكۆرۆنا له‌عیراق راگه‌یه‌ندرا

  2020-03-12 20:12      116 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆی تووشبوون لەعیراق گەیشتووەتە 83 كەس

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی‌ ئادار، وەزارەتی تەندروستی عیراق، رایگه‌یاند كه‌ 6 كه‌سی‌ تر تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا(كۆڤید-19)بوون.
له‌میانه‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ 6 حاڵەتی تری تووشبوون به‌ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لەعیراق تۆماركراون، پاش ئەوەی پشكنین بۆ 111 گومانلێكراو ئەنجامدراون.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ حاڵەتێكی‌ تووشبوون لەنەجەف و یەكێكی تر لە رەسافەی بەغداو چوارەكەی تریش لەشاری‌ پزیشكی‌ بەغدا بوون.
به‌وه‌ش كۆی تووشبوون لەعیراق گەیشتووەتە 83 كەس  كه‌ 24 كه‌سیان چاكبوونەتەوەو 8 كه‌سیشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو