ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ راگه‌یه‌ندرا

  2020-03-12 23:45      286 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری‌ ٢٠٢٠/٣/١٢ لەدەباشان بەسەرۆکایەتی‌ لاهور شێخ جەنگی‌ هاوسەرۆکی‌ (ی.ن.ک) یەکەمین کۆبونەوەی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ (ی.ن.ک) بەڕێوەچوو.
لاهور شێخ جەنگی‌ لەکۆبونەوەکەدا ئاماژەی‌ بۆ ئەوەکرد، یەکێتی‌ هەنگاوی‌ جدی ناوە بۆ ئەوەی‌ بەسەر کۆسپ و تەگەرەکاندا زاڵبیت، ئەگەرچی‌ نەیارانی‌ (ی.ن.ک) گرەوییان زۆر لەسەر ئەوە دەکرد کە (ی.ن.ک) ناتوانێت کۆنگرە بکات و ناتوانێت گۆڕانکاری‌ بکات وە خۆی‌ نوێ بکاتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە یەکێتی‌ کۆنگرەیەکی‌ شەفامی‌ ئەنجامداوە و  پاشان تەواوی‌ ئۆرگانەکانەکانی‌ بەهەڵبژاردن دیاریکرد و ئەمڕۆش یەکەمین کۆبوونەوەی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ بەڕێوەده‌بات، ووتی‌: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی‌ نوێیە لەخەباتی‌ سیاسی‌ حیزبی‌ و ڕێکخراوەیی‌ (ی.ن.ک)"
هەر لەکۆبونەوەکەی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ یەکێتی‌، هاوسەرۆکی‌ یەکێتی‌ نیشتمانی‌ باسی‌ لەوەکردووە دەبێت نێوماڵی‌ (ی.ن.ک) پارێزگاری‌ لێبکرێت، چونکە ئێستا سەرۆکایەتی‌ حیزبێکی‌ جەماوەری‌ گەورە دەکەن بۆیە دەبێت لەئاستی‌ کادیر و جەماوەری‌ (ی.ن.ک) و کۆمەڵانی‌ خەڵکی‌ کوردستان دا بین، ئەوەشی‌ وت: "بەرپرسی‌ مەکتەبەکان دەستبەکاربن و لەماوەیەکی‌ کورتدا هەموو مەکتەبەکان بەرنامەی‌ کاری‌ خۆیان ئامادەبکەن و لەمەکتەبی‌ سیاسی‌ تاوتوێ بکرێت و سەرکردایەتی‌ پەسەندی‌ بکات، بۆئەوەی‌ مەکتەب و ئۆرۆگانەکانی‌ (ی.ن.ک) بکەوێتەوە سەر ڕێچکەی‌ خۆی‌"
لاهور شێخ جەنگی‌ هاوسەرۆکی‌ یەکێتی‌ جەختیشی‌ لەوەکردووەتەوە، شێوازی‌ نوێ لەکاری‌ حیزبایەتی‌ پەیڕەو دەکەن وە بنەمای‌ پاداشت و سزا جێبەجێ دەکەن، چونکە هەمووان لەژێر چاودێری‌ حیزبی‌ و جەماوەریدان، ناکرێت کەس ڕێگری‌ لە ئیش و کارەکانی‌ نوێبوونەوەی‌ (ی.ن.ک) بکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو