باوبارانێكی‌ به‌هێز روو له‌عیراق ده‌كات

  2020-03-13 09:22      460 جار بینراوە        کۆمێنت
خێرایی با به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای كه‌شناسی عێراق، پێشبینی كرد له‌دوو رۆژی داهاتودا شه‌پۆلێكی  بارانبارینی به‌خوڕ ناوچه‌كانی عێراق بگرێته‌وه‌ و خێرایی با به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات.
سادق عه‌تیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای كه‌شناسی عێراق، له‌ ئه‌كاونتی‌ خۆی له‌تۆڕی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین و گه‌رده‌لول و باوبارانێكی‌ نائاسایی له‌چه‌ند رۆژی رابردودا رووی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت وڵاتانی میسر، ئوردن، سعودیه‌، فه‌ڵه‌ستین كردوه‌".
باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ ئه‌مشه‌و پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو روو له‌دابه‌زین ده‌كه‌ن، خێرایی با زیاد ده‌كات  به‌جۆرێك كه‌ ده‌بێته‌هۆی دروستبونی باوبارانێكی‌ به‌هێزو كه‌شوهه‌وایه‌كی ناله‌بار، به‌تایبه‌ت له‌ به‌رزاییه‌كاندا.
سه‌باره‌ت به‌ عیراق، عه‌تیه‌ كه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌زایانه‌ له‌رێكخراوی كه‌شناسی جیهانی رایگه‌یاندوه‌، خێرایی با له‌عێراق كه‌متر ده‌بێت به‌راورد به‌وڵاتانی دیكه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌گه‌ر كاری زۆر گرنگتان نییه‌ له‌رۆژانی هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ی داهاتودا له‌رێگه‌ی وشكانی و ده‌ریاییه‌وه‌ هیچ جۆره‌ گه‌شتێك مه‌كه‌ن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو